پرس میدیا
بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی، فەریق رەشید فلەیح لە پۆستی فەرماندەی پۆلیسی بەسڕە دوورخرایەوە.
لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاشكرایكرد، بە بڕیاری مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزیری ناوخۆ رەشید فلەیح-ی لە فەرماندەی پۆلیسی بەسڕە دوورخستەوە.
لیوا یەحیا رەسول لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە لیوا عەباس ناجی لە شوێنی فلەیح راسپێردراوە بۆ پۆستی فەرماندەی پۆلیسی بەسڕە.
لەبارەی هۆکاری لادانی فەریق رەشید فلەیح میدیا عێراقییەکان بلاویانکردووەتەوە کە پەیوەندی بە خۆپیشاندانەکان و کوژرانی ژمارەیەک خۆپیشاندەرەوە بووە.
No comments:
Post a Comment