پرس میدیا
سەرۆکى پەرلەمانى عەرەبی ئیدانەى بۆردومانە بەردەوامەکانی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق دەکات بە تایبەت ئەو بۆردومانی رۆژی رابردوو کە بووە هۆکی کوژرانی چەند ئەفسەرێکی پاسەوانیی سنوور، داواش لە ئەنجومەنى ئاسایش دەکات بەپەلە بجوڵێت بۆ وەستانى هێرشەکان.
مشعەل فەهم، سەرۆکى پەرلەمانى عەرەبی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە "ئەو بۆردوومانانە پێشێلکارییەکى ڕوونى پەیماننامەى نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا و رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە، جگەلەوە پێشیلکارییەکى روونی بڕیارەکانى ئەنجومەنى ئاسایشە."
سەرۆکى پەرلەمانى عەرەبی جەختیکردەوەتەوە " پشتیوانى هەر رێوشوێنێکی عێراق دەکەن کە بۆ بەرگریکردن لە هەر هێرشێک بۆ سەر خاکەکەى بیگرێتەبەر."
هەروەها ئامادەیی پەرلەمانى عەرەبی نیشانداوە بۆ کارکردن لەگەڵ پەرلەمانى عێراق بۆ کۆکردنەوەى پشتیوانى هەرێمایەتى و نێودەوڵەتى بەمەبەستى وەستانى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر خاکى عێراق.
سەرۆکى پەرلەمانى عەرەبی داواى لە ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى کردووە بەپەلە بجوڵێت بۆ وەستانى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر خاکى عێراق.
No comments:
Post a Comment