دەزگای دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانیان بە پاڵپشتی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆسەر حەشارگەکانی چەکدارانی داعش لە چیای قەرەچووغ لە باشووری قەزای مەخموور، ١٠ چەکدار کوژران.
دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بە فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق و بە پاڵپشتی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنەکەیان ئەنجامداوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ، ئاماژە بەوە دراوە نۆ ئەشکەوت و کۆگای کەلوپەلی خۆراک و دەرمانی چەکدارەکان خاپوور کراون.
دەزگای دژە تیرۆری عێراق ئەوەی خستووەتە روو کە لە میانی سێ مانگی رابردوودا تواناکانی ئەو رێکخراوەیان سنووردارکردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە بە توانای هێزەکانیان کۆتایی بە رێکخراوەکە و چالاکییە تیرۆریستییەکانیان دەهێنن.
No comments:
Post a Comment