وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاسمان و زەمینی بەڕووی تورکیا داخست تا ئەوکاتەی ئەنقەرە سزای ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سیدەکان دەدات و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکات.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی حکومەتی عێراقی ڕاگەیاندووە: دژی هێرشەکانی سوپای تورک وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠٠٩ی نێوان هەردوو وڵاتی هەڵوەشاندووەتەوە و مۆڵەتیش بە هیچ هاتنە ناوەیەیەک نادات لە دەروازە زەمینی و ئاسمانیەکان و تەواوی گەشتەکانی بەرپرسانی تورک بۆ عێراق لە نێویشیاندا سەردانی وەزیری بەرگری.
No comments:
Post a Comment