موسڵمانان لە هیندستان چییان بەسەر دێت؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

موسڵمانان لە هیندستان چییان بەسەر دێت؟

موسڵمانان لە هیندستان چییان بەسەر دێت؟



پرس میدیا - راپۆرت 

 لە هیندستان سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی پەرستگای رام لە شوێنی مزگەوتی بابری کە بە ''ئایاسۆفیای باشووری ئاسیا'' ناوزەند دەکرێت و ناوەکەی لە شابور شاوە وەرگیراوە، بووەتە گورزێکی هەڵبژێردراو بۆ موسڵمانانی ئەو وڵاتە. 

حکوومەتەکەی نیراندرا مۆدی لە پێنجی ئابدا، بناغەی پەرستگای رام-ی لە شوێنی مزگەوتی بابری دانا. 

بە لای رای گشتیی ئەو وڵاتە، رێوڕەسمی دانانی بناغەی پەرستگاکە کە گۆڕدرا بۆ خۆپیشاندانێکی گەورە، بەروارەکەی دەبێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ هیندستان. 

پەرستگاکە کە یەکێکە لە گرنگترین بەشەکانی رۆژەڤی هیندوتوا (هیندۆیزم)ی حکوومەتەکەی مۆدی، پەیامێکی گرنگە لەبارەی ئەوەی کە وڵات هی کێیە. 

حکوومەتەکەی مۆدی لە ساتێکدا نەگەیشتووەتە ئەو خاڵە لە پاش هەڵبژاردنەکەی ٢٠١٩ سەرەتا پێگەی کەشمیری گۆڕی و دواتر گۆڕانکاری لە یاسای هاووڵاتی بووندا کرد، ئەوەیش بووە هۆی سەرهەڵدانی شەپۆلێکی گەورەی ئۆپۆزسیۆن لە وڵاتدا. 


نەتەوەپەرستانی هیندۆسی کە ئەو خۆپیشاندانانەی ئۆپۆزسیۆنی پێ قبووڵ نەکرا، لە کانوونی دووەمی ٢٠٢دا لە نیودەلهی کەمپینێکی توندوتیژی دژبە موسڵمانان دەست پێ کرد. 

لەوەتەی رەوشەکە بەو ئاستە گەیشتووە، پەرستگای رام کە بناغەکەی دانراوە بووەتە سیناریۆی سەرلەنوێ دامەزراندنی دەوڵەتی هیندۆسی. 

سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی پەرستگای رام لە شوێنی مزگەوتی بابری کە بە ''ئایاسۆفیای باشووری ئاسیا'' ناوزەند دەکرێت و ناوەکەی لە شابور شاوە وەرگیراوە، بووەتە گورزێکی هەڵبژێردراو بۆ موسڵمانانی ئەو وڵاتە، هەروەها پەرستگاکە لەو وڵاتەدا بۆ موسڵمانان کە هەست بە گوشارێکی زۆر دەکەن بووەتە سنوورێکی دەروونی. 


لە هیندستان کە ماوەیەکی زۆرە قەیرانێکی دەستووریی تەشەنەی سەندووە، مافی هیچ کام لە کەمایەتییەکان نەپارێزراوە بەتایبەتی موسڵمانان، لەئێستاشدا قەیرانێکی دەروونی سەری هەڵداوە کە بەتەواوی کولتووری پێکەوە ژیانی موسڵمانانی رووخاندووە. 

هەروەها کردنەوەی پەرستگاکە هاوکاتبوو لەگەڵ بەرواری گۆڕینی پێگەی کەشمیر کە ساڵی رابردوو گۆڕدرا. ئەوەیش بووەتە هۆی ئەوەی جگە لە هیندۆسەکان هیچ لایەنێک لەو وڵاتەدا هەست ناکات لە ئارامییدا بێت، لەڕووی سروشتیشەوە موسڵمانان نیگەرانییەکی زۆریان سەبارەت بە ئایندەیان هەیە. 

کۆمەڵناسان باس لەوە دەکەن موسڵمانانی هیندستان کە ماوەیەکی زۆرە لەژێر گوشاردان، رەنگە ئەوە تەقینەوەیەکی کۆمەڵایەتیی-عاتفی لێبکەوێتەوە، بەڵام حکوومەتەکەی مۆدی چ بە راگەیاندن چ بە هەڵمەتەکانی سەرکەوتووبووە لە دامرکاندنەوەی هەستی کۆمەڵگا. 

پارتی گەلی هیندستان، پێش ساڵی ٢٠١٤ هەمیشە هیندۆسەکانی پڕ دەکرد بەوەی موسڵمانان دەست بەسەر حکوومەتدا دەگرن و هیندۆسەکان لەو خاکە دەردەکەن، بەوەیش ترسی خستبووە دڵیانەوە، لەبەرئەوە پارتی ناوبراو دوای ئەوەی دەسەڵاتی گرتە دەست یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی دەوڵەت بوو. لەو چوارچێوەیەشدا هەوڵیدا ترس و بیم بخاتە نێو موسڵمانان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©