گەشتوگوزاری هەرێم: بارودۆخ ئاسایی نەکرێتەوە کەرتی گەشتیاری دادەڕمێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

گەشتوگوزاری هەرێم: بارودۆخ ئاسایی نەکرێتەوە کەرتی گەشتیاری دادەڕمێت

گەشتوگوزاری هەرێم: بارودۆخ ئاسایی نەکرێتەوە کەرتی گەشتیاری دادەڕمێت


پرس میدیا 

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر جوڵەی گەشتیاران لە نێوان پارێزگاکانی هەرێم و عێراق بە رێکاری خۆپارێزی ئاسایی نەکرێتەوە کەرتی گەشتیاری هەرێم دادەڕمێت. 

نادر روستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ زۆر لاوه‌ سود و زیانی پێگه‌یاندوین، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ندێک كه‌س و بازرگان زۆر به‌سودبوه‌، چونكه‌ بابه‌ته‌كانیان به‌هۆی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆرۆنا زیاتر فرۆشی كه‌وتووەته‌سه‌ر و بازاڕیان گه‌رمتر بووه‌، به‌ڵام كه‌رتی گه‌شتیاریی به‌ گشتی زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه. 

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار دەڵێت خاوه‌ن میوانخانه‌ و كۆمپانیاكان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، به‌و پێیه‌ی كه‌ هیچ رێگا و ده‌روازه‌یه‌ک نییه‌ گه‌شتیار لێیه‌وه‌ بێته‌ ناو هه‌رێمی كوردستان. 

نادر رۆستی باسی لەوەکردووە، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبونی هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆڕۆنا بۆ سه‌ر ژیانی هاوڵاتییان و توشبوونی به‌رده‌وام، به‌ڵام خه‌ریكه‌ ژیان له‌گه‌ڵ هه‌بونی كۆرۆنا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌، گه‌شته‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌، زۆرێک له‌ وڵاتان ده‌روازه‌ و سنوره‌كانیان به‌ڕوی گه‌شتیاران كردووەته‌وه‌‌ و خۆیان له‌گه‌ڵ ژیانی سه‌رده‌می كۆڕۆنا ده‌گونجێنن، له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌شدا رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیی به‌رده‌وام باشتر و توندتر ده‌كرێن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©