پۆلیسی عێراق دەستگیركردنی دوو قەناس بەدەستی لە پارێزگای زیقار راگەیاند.
دەستگیركردنی ئەو دوو قەناس بەدەستە لە كاتێكدایە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی دەربڕین دژبە گەندەڵیی لە زیقار و ژمارەیەك شار و شارۆچكەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق درێژەی هەیە.
لەمبارەیەوە حازم وائیلی فەرماندەی پۆلیسی زیقار، لە راگەیەندراوێكدا راگەیاندووە "هێزەكانی پۆلیسی زیقار چاودێری ئۆتۆمبێلێكیان كردووە كە لە شاری بەغداوە بەرەو زیقار دەهات كە دواتر شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە رێنمایی بەرپرسانی سەربازگەیەكی ئەمنی لە زیقار پێشێلكردووە و هەڵاتووە".
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەیش هاتووە "دوای ئەوە هێزەكانی پۆلیس بە دوای ئۆتۆمبێلەكە كەوتن و سەرنشینانی نێو ئۆتۆمبێلەكەیان دەستگیركردووە كە دوو كەس بوون".
بەپێی راگەیەندراوەكە هێزەكانی پۆلیس لەگەڵ دەستگیركردنی دوو كەسەكە، دەستیان بەسەر چەكی قەناس و 200 فیشەكدا گرتووە كە لەنێو ئۆتۆمبێلەكەدابوون و دواتر دوو كەسەكە بە ئامانجی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا، رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كراون.
بەم دواییانە لە ژماریەك شارو شارۆچكەی عێراق لەوانە شاری ناسرییە، ژمارەیەك چالاكوانی دیاری خۆپیشاندانەكان لە لایەن كەسانی قەناس بەدەست و چەكداری نەناسراوەوە تیرۆركران.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت پێشتر سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی رایگەیاندبوو كە لایەنە ئەمنییەكان زانیاری گرنگیان بەدەست گەیشتووە لە دۆسیەی كوشتنی خۆپیشاندان و تیرۆركردنی چالاكوانانی خۆپیشاندانەكان.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق