سەرۆکی پەرلەمان ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 سەرۆکی پەرلەمان ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات

سەرۆکی پەرلەمان ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات


پرس میدیا
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە

کۆبوونەوەکە بە بەشداری جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک و جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسای ئەندامانی کۆمسێونی باڵای هەڵبژاردنەکان و نوێنەری نەتەوەیەگرتووەکان بەڕێوەچوو. 

لە کۆبوونەوەکەدا حەلبوسی جەختیکردەوە لە سەر جێبەجێکردنی سەرجەم ئامادەکارییە هۆنەری و کارگێڕیێیەکان کە دێنە پێش پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراقدا. 

حەلبوسی ئاماژەی بەوەکرد، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئامادەسازی بکەن لە ڕووی لۆجستییەوە بو پڕکردنەوە پێداویستییەکانی کۆمسیۆن، هاوکات تاوتویی خەمڵاندنی بودجەی تەرخانکراوا کراوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و تەواوکردنی ڕێکارەکانی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری و دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتیاندا. 



لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی لە گەڵ نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان کرایەوە کە وەک لایەنێکی بڕواپێکرا. 

لە دیدارەكەدا تەئكید كرایەوە لەسەر پشتیوانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پەلەكردن بۆ ئەنجامدانی ڕێکاره یاساییەکان و پاراستنی بێلایەنی کۆمسێۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و گێڕانەوەی متمانە بۆ هاوڵاتیان بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنێکی خاوێندا. 

بڕیار وایە لە ١٦ تەمووزی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت.، 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©