کورد چی لەبارەی پرۆژەی " شامی نوێ"ەوە ئەزانێت؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کورد چی لەبارەی پرۆژەی " شامی نوێ"ەوە ئەزانێت؟

کورد چی لەبارەی پرۆژەی " شامی نوێ"ەوە ئەزانێت؟


کاروان یاروەیس 

(25)ی ئەم مانگە لە عەممانی پایتەختی ئەردەن، کازمی و سیسی و شا عەبدولڵا کۆبونەوەو تاوتوێ پرۆژەی "شامی نوێ"یان کرد، کە کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پاش گەڕانەوەی لە واشنتۆن هێڵە سەرەکی و ووردەکارییەکانی دارشتۆتەوەو پێشتریش ڕەشنووسەکەی بۆ شاعەبدولڵا وسیسی ناردووە. 

هێڵە سەرەکیەکانی پرۆژەکە، لەلایەک لێدانە لەدەستیوەردانی تورکیا لە ئابوری و سیاسەتی ناوچەکە، لەلایەکیش بۆ سنووردارکردنی هەژموونی ئێرانە. ڕێگای لێدانی بەرژەوەندی ئابووری ئەو وڵاتانە، لەڕێگای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانی پێشوو و گەلاڵەکردنی گرێبەست و ڕێکەوتنی نوێ. 

لەقۆناغی یەکەمدا کۆبونەوەکەی عەممان، لە چوارچێوەی پرۆژەی "شامی نوێ"دا، ئەم هەنگاوانە دەنێن: نەوتی باكوری عێراق و هەرێم لە ژێر پاوەنخوازی توركیا دەردەهێنرێت، گرێبەستی کڕینی كارەبای ئێران لەلایەن عێراقەوە هەڵدەوشێننەوە، هێڵی بەسرە-عەقەبە، هێڵی ینبع-عەقەبە-بەسرە، پڕۆژەی بەستنەوەی كارەبای عێراق بە میسر و ئوردنەوە. 

پرسی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و ڕێکەوتنی "ئەبراهام" لەنێوان (ئیسرائیل، ئیمارات، ئەمریکا)، بۆری نەوتی عێراق یافا و هەندێك پرسی تر ڕێوشوێنی بۆ دانراوە. 

دوێنێ (26)ی مانگ، كازمی وەزیرانی پەیوەندی داری ڕاسیپارد بۆ كۆبوونەوە و هەماهەنگی لەگەڵ هاوتا میسری و ئەردەنیەكانیان بۆ جیبەجێكردنی ئەو ڕێكەوتنامانەی لە کۆبونەوە سێ قۆڵیەکەی عەممان ئیمزاکراوە. 

پرسیارەکە ئەوەیە، کورد لەکوێ ئەم هاوکێشە نوێیانەیە، کە لەمیانەی هەندێ گۆڕانکاری هێواشدا، لەناوچەکەدا روودەدەن، کە بە هەردوو دیوی نەرێنی و ئەرێنی کاریگەری لەسەر کورد دەبێت، لەلایەک کار لەسەر سنوردارکردنی هەژموونی ئێران و تورکیا دەکرێ، لەلایەکیش بەهێزبوونی عێراقی ناوەندی، هێندەی تر پێگەی کورد لە هاوکێشەکاندا لاواز دەکات. 

گرفتی گەورەی کورد، کە وایکردووە نەتوانێ ببێتە ژمارەیەکی گەورە و کاریگەر لە هاوکێشەکاندا، پرسی گەندەڵی و کەڵەکەبوونی کێشە و قەیرانەکان و چاکسازی نەکردنە لە حوکمڕانیدا. 

پرسی نەبوونی مووچە، وایکردووە هەرێم دەستبەرداری پرسە چارەنووساز و ستراتیژییەکانی بێت، کە سەدەیەکە خوێنی بۆ دەرێژێ و خەبات بۆ بەدیهێنانیان دەکات، بەتایبەتی لەعێراقی دوای سەدام، کورد فیدرالیەتی لەدەستوردا چەسپاند و تاڕادەیەک چوارچێوەیەکی دەستوری بۆ مافەکانی دانا، بەڵام ئێستا پرسی یەکەم و کۆتایی لەنێوان هەرێم و عێراق هەر پرسی مووچەیە. 

کازمی لە مانگەدا دووجار لەماڵی عامری لەگەڵ سەرکردە سیاسی و عەسکەرییەکانی شیعە کۆبووتەوەو پرسە گرنگەکان و پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بۆ شیکردوونەتەوە، بەڵام بۆ کورد هیچ باس ناکات و کوردیش لەبەشی زۆری زانیارییەکان بێ خەبەرە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©