ئەمڕۆ پێنجشەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی سەرپێچیکردن لە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنمایەکانی کارکردن، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ریستۆرانتی (جه‌به‌ل به‌یروت و هه‌رمێ) یان داخست.
كوردۆ عه‌زیز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانت لە لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، رایگه‌یاند، "به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و جێبه‌جێنه‌كردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی، شه‌وی رابردو لیژنه‌كه هه‌ردو ریستۆرانتی ( جه‌به‌ل به‌یروت و هه‌رمێ)یان له شاری سلێمانی داخستوە"
جەختیشی کردەوە، " پێویسته ئه‌وشوێنانه پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه داده‌خرێن".
No comments:
Post a Comment