عەلی حەمەساڵح: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەسەر خاڵە سنوورییەکان هاتووەتە سەرخەت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عەلی حەمەساڵح: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەسەر خاڵە سنوورییەکان هاتووەتە سەرخەت

عەلی حەمەساڵح: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەسەر خاڵە سنوورییەکان هاتووەتە سەرخەت

 

پرس میدیا

عەلی حەمەساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی لەبارەی دۆسیەی قاچاخی خاڵە سنوورییەکان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت ئەمریکا لەسەر ئاستی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی هەولێر هاتووەتە سەرخەت.

دەقی پەیامەکەی عەلی حەمەساڵح

 

بۆ رای گشتی

ئەنجامی دۆسیەی خاڵە سنوریەکان تاوەکو ئێستا

دوای کارکردنمان لەسەر سەرجەم خاڵە سنوریەکان، دیاری کردنی وردەکاری گەندەڵی و قاچاخچێتی و کۆمپانیاکاری.. دۆسیەکە کاردانەوەی لێکەوتوەتەوەو چەند بڕیارێکیش دەرکراوە.

سوپاسی پشتیوانی فراوانی خەڵکی کوردستان دەکەم بۆ ئەم دۆسیە.

- ئەمریکا لەسەر ئاستی باڵیۆزخانەی عێراق و کونسوڵگەری ھەولێر ڕاپۆرتیان لەسەر دۆسیەکە ئامادەکردوەو دامەزراوەکانی خۆیانیان واشنتۆن لەم دۆسیەکە ئاگادار کردوتەوەو گفتوگۆیان لەگەڵ کردووین و بڕیارە کارو ھەنگاوی جدی بنێن لەم دۆسیەداو قسە لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم بکەن.

-

- سەرۆکایەتی حکومەت بۆ ئەم دۆسیە ھاتوەتە خەت، بە ڕاسپاردەی سەرۆکایەتی حکومەت لەگەڵ دوو وەزیری و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوینەوەو وردەکاری ھەموو سەرپێچی و قاچاخی و کۆمپانیا کاریەکانمان لە ئیبراھیم خەلیل و خابورەوە تاوەکو پەروێزخان و باشماخ باسکردوە.

- بڕیارە لە ماوەی مانگێکدا دۆسیەی کۆمپانیاکان چارەسەربکرێت، وەزیری پێشمەرگەو ناوخۆش ڕاسپێردراون بۆ ڕێگریکردن لەم قاچاخیە.

- وەزارەتی دارایی و کشتوکاڵ، چەند بڕیارێکیان دەرکردوە بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخی.

ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی، پێیڕاگەیاندوین: بۆ ئەو خاڵە سنوریانەی پارێزگای سلێمانی ئەوان ھاوکاردەبن بۆ ڕاگرتنی قاچاخچێتی و قسەش لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەتدا کراوە بۆ ڕاگرتنتی .

 

تاوەکو ئێستا دۆسیەی قاچاخی و گەندەڵی خاڵە سنوریەکان وەک خۆی بەردەوامە.

ئەنجام: ئەم دۆسیە جگە لەوەی یاسا شکێنیە، زیانی گەورەی لە داھاتداوەو تەندروستی ھاوڵاتیانیشی خستوەتە مەترسی.

 

ئەوەی لە توانامدا بێت بۆ کۆتایی ھێنان بەم بەدڕەفتاریە دەیکەم، ئەم دۆسیەش پێویستی بە پشتیوانی ھەموانەو ئومێددەکەم ئەوەی دژی ئەم تاڵانیەیە ھاوکار بێت، ئەگەر ئەنجامی ھەبوو دەستکەوتێکی باشە بۆ میللەتەکەمان، ئەگەر وەک ئێستا مایەوەو ئەم بەڵێن و بڕیارانە ھیچی جێبەجێنەبوو، منیش بڕیاری خۆم دەدەم.

عەلی حەمە ساڵح

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©