ئەندامێکی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند بەهۆی گەندەڵی دارایی و كارگێڕییەوە، كاری وەبەرهێنانی لە عێراق پەكخراوە.
لەوبارەەوە عەبدوڵڵا عەبدولحەمید زیاب ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە داوە كە عێراق بە سەرچاوەكانی داهاتی ئابووری زۆر دەوڵەمەندە و وتی:
"هەموو حكوومەتەكانی پێشوو بۆ سەرچاوەی داهاتی وڵات، تەنها پشتیان بە نەوت بەستبوو، بەڵام حكوومەتی ئێستا دركی بەوە كردووە كە عێراق سەرچاوەی دیكەی بۆ داهات هەیە بۆ ئەوەی پشتی پێ ببەسترێت".
وتیشی: "وەبەرهێنان یەكێك لە سەرچاوە گرنگەکانە كە دەكرێت بۆ باشتركردنی رەوشی ئابووری وڵات پشتی پێ ببەسترێت، بەڵام بەهۆی گەندەڵی دارایی و كارگێڕییەوە، كاری وەبەرهێنانی لە عێراق پەكخراوە".
عەبدوڵڵا عەبدولحەمید زیاب راشیگەیاند كە یاسای ئەنجوومەنی بنیاتنان، كاری دەستەكانی وەبەرهێنان لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق رێكدەخاتەوە.
No comments:
Post a Comment