لەبری ئەوەی بازاڕی خۆتان بە ڕەخنەی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن گەرم بكەن، ڕووی تیرەكانتان لە لایەنەكانی دەسەڵات بکەن لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن رەخنە لە یەکدەگرن.
لەسەر ئەوەی میدیای کۆمەڵی ئیسلامی گوایە رووماڵی خۆپیشاندانەکانی هەرێمی نەکردووە، تۆڕی میدیایی کۆمەڵ وەڵامی کەناڵی NRT دەداتەوە و دەڵێت:
بە سەرسوڕمانەوە لە كەناڵی (NRT)ی زمانحاڵی جووڵانەوەی نەوەی نوێوە گوێبیستی ئەوە بووین كە گوایە میدیای كۆمەڵی ئیسلامی "تەنانەت یەك چركە" ڕووماڵی خۆپیشاندانەكانی 12ی ئابی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیان لە شار و شارۆچكەكان نەكردووە.
دەشڵیت: هیوادارین كەناڵی NRT لەبری ئەوەی بازاڕی خۆی بە ڕەخنەی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن گەرم بكات، ڕووی تیرەكانی لە لایەنەكانی دەسەڵات بێت و ناچاریشمان نەكەن وزەی خۆمان لە وەڵامدانەوەی تۆمەت و چەواشەكاریی ئەواندا بەخەرج بدەین، گەرنا بۆ خەڵك و جەماوەری كوردستانی ئاشكرا دەكەین كێ و كام لایەن ئەهلی ژوورە تاریكەكان و سەفقەی گوماناوی و بەلاڕێدابردنی خواست و داواكاری شەقامی ناڕازیی كوردستانە.
No comments:
Post a Comment