نەخۆشخانەیەکی حوکمی لەهەولێر دەکرێت بەنەخۆشخانەی ئەهلی - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 نەخۆشخانەیەکی حوکمی لەهەولێر دەکرێت بەنەخۆشخانەی ئەهلی

نەخۆشخانەیەکی حوکمی لەهەولێر دەکرێت بەنەخۆشخانەی ئەهلی

پرس میدیا

پزیشکێک: پەرلەما‌ن‌و حکومەت ئەگەر شەریک نین فەرموو بێنە دەنگ.

نەخۆشخانەی Sante Life hospital کە نەخۆشخانەیەکە بە بودجەی حکومەت دامەزراوە، دەکرێت بە نەخۆشخانەی ئەهلی و ژمارەیەک پزیشک داوا لە پەرلەمان و حكومەت دەکەن، ئەگەر " شەریک نین، ئەوەتان لێدیارە".

د. کەژاڵ حەمید برایم پزیشک لە هەولێر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " پەرلەمان وحكومەتی بەناو چاكسازی ئەوەتان. لێ دیارە..ئەگەر شەریك نین لەو بازرگانیكردنە بە نەخۆشخانەی مندالانی حكومی ..فەرموو ئاشكرای بكەن كە ئەو نەخۆشخانە بەناوی چ دزێك كرایە".

ئەو پزیشکە لە درێژەی پۆستەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " ئەگەر پێتان وەرناگیرێتەوە با پەیوەندی بە حكومەتی ناوەند بكەین كە بدرێنە دادگای فیدرالی بۆ گەڕانەوەی سەر مولكی دەولەت".

نەخۆشخانەی Sante Life hospital لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێم دامەزراوە، بەڵام خراوەتە سەر نەخۆشخانە ئەهلیەکان و شەوانە هەر کەسێکی تایبەت لەو نەخۆشخانەیە بکەوێت پارەیەکی زۆری لێدەسێندرێت و، زۆرێک لە ستافەکەی خەڵکی تورکیان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©