بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی سزادانی حەوت كەسی بەتۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ئاسایشی سلێمانی، بە مەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردنی بازرگانیكردن هەمو جۆرە مادەیەكی هۆشبەرو هەر جۆرە كارێكی نایاسایی، هێزەكانیان لە رۆژانی 18ی5ى2019 تاوەكو 24ى2ى2020 توانیویانە لەپارێزگای سلێمانی حەوت كەس بەپێی ماددەی (14 مخدرات) دەستگیر بكەن، کە لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی /2 لە رۆژانی 17ی8ی2020 تاوەكو رۆژی 26ی8ی2020 سزادراون.
ئەوەشی رونكردوەتەوە، شەش كەس لەتاوانبارەكان پیشەیان كاسبە سزادراون بەشەش مانگ زیندانیكردن و غەرامەكردنی بڕی 450 هەزار دینار بۆ هەریەكێكیان، هەروەها كەسی حەوتەمیش پیشەی كاسبە سزادراوە بە هەشت مانگ زیندانیكردن وغەرامەكردنی 450 هەزار دینار.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق