پرس میدیا
دوو چەکداری داعش کە لە ئامادەکاریدا بوون بۆ کردەوەی توندوتیژی، لە گوندەکانی قەزای دووبز سەر بە پارێزگای کەرکووک کوژران.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار رایگەیاند کاتژمێر ١١ی شەوی رابردوو لەنێوان گوندەکانی بڵاوە و عەمەل شەعبی لەڕێی قەزای دووبزی پارێزگای کەرکووک، دوو چەکداری داعش بینراون و پاشان خەڵکی گوندەکە لیان دێنە دەست و چەکدارێک دەکوژن و چەکدارەکەی تریش هەڵدێت.
لە پێکدادانەکەدا هاووڵاتییەک بەناوی فەلاح خەڵەف کە خەڵکی ناوچەکە بووە کوژرا و هاووڵاتییەکەی دیکە بە ناوی وەعد عەبدوڵخەڵەف برینداربووە.
لەو بارەوە وتەبێژی جەودەت عەساف حەشدی شەعبی رایگەیاندووە پاش گەیشتنی زانیاری لەسەر ئەو دوو چەکداره، گەڕان و پشکنینەکانی هێزە ئەمنییەکان دەستی پێکردووە و توانراوە چەکدارە هەڵاتووەکە کە لەنێو گوندەکانی دەورووبەر خۆیحەشاردابوو، لەلایەن هێزەکانیانەوە بکوژرێت.
راشیگەیاند چەکدارەکان پشتێنیکی بۆمبڕێژکراویان پێ بووە و لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە پووچەڵکراونەتەوە.
No comments:
Post a comment