دەستەی خاڵە سنووریەكانی عیراق ئەوەی خستەڕوو، حکومەتی ھەرێم و عیراق بۆ بەستنەوەی خاڵە سنوورییەکان گەیشتنە رێککەوتن.
دەستەی خاڵە سنووریەكانی عیراق راگەیەندراوێکی بڵاویكردووەتەوە و تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بۆ بەستنەوەی خاڵە سنووریەكانی هەرێم بە خاڵە سنوورییەكانی عیراقەوە گەیشتوونەتە رێکكەوتن.
دەستەی خاڵە سنووریەكانی عیراق ڕاشیگەیاندووە، بەپێی فەرمانی ژمارە 83ی تایبەت بە نوێكردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی فڕۆكەخانەكان، كە فەرمانەكە دەرچووە بۆ دەستكردن بە كارەكانیان لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی لە هەرێمی كوردستان.
ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، دەبێت خاڵە سنوورییەكانی هەرێم ببەسترێنەوە بە خاڵە سنووریەكانی ناوەندەوە و ئەو بەرێوەبەرایەتیانەی لە ئێستادا بەرکارن ھەڵبوەشێنرێنەوە و بەڕێوەبەرایەتییەكی تر دروستبکرێت، تا ئاسایشی فڕۆكەخانەكان بگرێتە دەست.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق