کۆماریی و دیموکراتەکانی ئەمریکا پشتیوانی کازمی دەکەن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کۆماریی و دیموکراتەکانی ئەمریکا پشتیوانی کازمی دەکەن

کۆماریی و دیموکراتەکانی ئەمریکا پشتیوانی کازمی دەکەن


پرس میدیا

مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمارییەكان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا، میچ ماككۆنێڵ ئەنجام دا هەروەها لەگەڵ نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبوویەوە.

سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ واشنتۆن پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سیناتۆری كۆماری و سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمارییەكان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا، میچ ماككۆنێڵ ئەنجام دا.

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە كە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا و هەروەها چۆنیەتی پتەوتركردنیان ئەو پەیوەندییانە گفتوگۆكراوە و جگە لەوەیش لەسەر هاوكارییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەكانی فێركردن و رۆشنبیری قسەكراوە و لەوبارەوە بە گرنگ زانراوە كە پاڵپشتی زیاتر لەو هاوكارییە بكرێت.

بەپێی راگەیەندراوەكە، سیناتۆری كۆماری و سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمارییەكان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا، میچ ماككۆنێڵ پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو هەوڵانەی حكوومەتی عێراق نیشانداوە كە بە ئامانجی بەدیهێنانی سەقامگیری لە عێراق خستوویەتەگەڕ.

هاوکات هەر ئەمڕۆ کازمی لەگەڵ نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆبوویەوە، بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا، چۆنیەتی پتەوتركردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا تاوتوێكراوە بە تایبەتیش لە بوارەكانی ئەمنی ئابووری و فێركردن و لەگەڵ بوارەكانی دیكە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو كە هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا، سەبارەت بە پێشخستنی توانای هێزە عێراقییەكان لە شەڕەكانی دژبە تیرۆر و لەگەڵ دۆسیەی ئاوارەكان و كەمینەكان لە عێراق گفتوگۆكراوە.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©