پرس میدیا
ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی دانیشتووی قەزای سۆران بەهۆی کەوتنی جامی ئۆتۆمبێل بەسەریدا تووشی خوێنبەربوونی بەهێز دەبێت و گیانلەدەستدەدات.
گەنجەکە ناوی یونس عەلییە و پیشەی جامچیە ئەمڕۆ لەکاتی کار کردندا جامی ئۆتۆمبێل بەسەریدا دەکەوێت زۆر بە سەختی ملی بریندار دەبێت.
سەرچاوەیەکی نزیک لەگەنجەکە بە پرس میدیای وت لەگەڵ برینداربوونی دەست بەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران کرا بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە داواکرا بگوازرێتەوە بۆ هەولێر بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی پێش گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق