پرس میدیا
ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند "10 تیرۆریستی داعش لە سنووری پارێزگای نەینەوا، دەستگیركراون كە بەشدارییان لە چەندین كردەی تیرۆریستی دژبە هێز ئەمنییەكان و هاووڵاتییان كردووە".
بەپێی راگەیەندراوێكی ئاژانسەکە، هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگریی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، 10 چەکداریان لە ژمارەیەك ناوچەی پارێزگای نەینەوا دەستگیركردووە و كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر و بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواكراوبوون.
بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو 10 چەکدارەی كە دەستگیركراون بەناوی جیاجیا وەك چەكدار لە بەناو دیوانی جوند لە ویلایەتەكانی دیجلە و نەینەوا سەربە داعش كاریان كردووە.
ئاماژە بەوەیشدراوە كە لە میانی لێكۆڵینەوە بەراییەكاندا ئەو دەستگیركراوانە دانیان بەوە داناوە كە سەربە رێكخراوی داعشن و بەشدارییان لە چەندین كردەی تیرۆریستی دژبە هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتییان، كردووە.
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە كە دوای وەرگرتنی گوتەكانیان، دەستگیركراوەكان بە ئامانجی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا، رەوانەی لایەنی دادوەریی كراون بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق