وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، "بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی عێراق مووچەی سەرجەم مووچەخۆران و خانەنشینان بۆ سێ مانگی کۆتایی ئەم ساڵ دابیندەکات".
ئەحمەد مەلا تەڵال وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدای پایتەخت رایگەیاند، "کورتهێنان لە بودجەی ئەم ساڵی ٢٠٢٠ کورتهێنانێکی گەورەیە، بەڵام خۆشبەختانە مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەم ساڵی سەرجەم مووچەخۆران و خانەنشینان دابیندەکات، هەروەها زۆربەی ئەو کێشانە چارەسەردەکات کە بەلای هاوڵاتیانەوە گرنگن".
ئەمەش لەکاتێکدایە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی پەسەندکرد و ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کرد، تا ئەوەی لەلایەن ئەوانیشەوە پەسەند بکرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق