ئەمڕۆ هەینی، ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، داوادەكرێت بەزوترین كات بودجەی 2020ی عێراق لە پەرلەمان پەسەندبكرێت.
سادق مەدلول، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، "پێویستە بەزوترین كات بودجەی 2020 لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەندبکرێت".
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، "بە وەزیری داراییمان وتوە كە بودجەی 2020ی عێراق، پەیوەستە بە شایستە داراییەکانی فەرمانبەران و پڕۆژە گرنگەکانی حکومەتەوە، لەوەڵامدا داوایكردوە كاتی پێبدرێت".
جەختیشیکردەوە، "حكومەت بەڵێنیداوە چاكسازی لە داڕشتنەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 بكات".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق