نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رەشیدی سەر بە حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، "فەرمانبەرانی حکومەت دەتوانن بەبڕی 40 ملیۆن دینار قەرز لە بانکی رەشید وەربگرن، ئەوەش بە مەبەستی کڕین یاخود دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون".
ئاماژە بەوەشکراوە، قەرزەکە لەکاتی گەڕاندنەوەیدا لە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرەکە دەبڕدرێت، بەجۆرێک نابێت لە 50%ی مووچەکەی تێپەڕ بکات.
بانكی رهشید ئەوەشی خستوەتەڕوو، "پێدانی قەرز تەنها ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە لەسەر میلاکی بەردەوامی فەرمانگەکانی حکومەتی عیراقن، ئەو فەرمانبەرانەشی داوای وەرگرتنی قەرز دەکەن لە بانکی رەشید، نابێت خزمەتیان لە فەرمانگەکانی خۆیان لە دوو ساڵ کەمتر بێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق