سوپای عێراق دەستگیركردنی 52 داواكراوی لە بەسرە راگەیاند - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سوپای عێراق دەستگیركردنی 52 داواكراوی لە بەسرە راگەیاند

سوپای عێراق دەستگیركردنی 52 داواكراوی لە بەسرە راگەیاند


پرس میدیا
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە، لیوا روكن ئەكرەم سەدام مدنف رایگەیاند کە لە میانی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی سەپاندنی ئاسایش و جێبەجێكردنی یاسا لە بەسرە، 52 كەسی داواكراو دەستگیركراون.

لیوا روكن ئەكرەم سەدان مدنف لە رایگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە لە میانی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی سەپاندنی ئاسایش و جێبەجێكردنی یاسا كە هێزە ئەمنییەكان و سوپا لەژێر ناوی "بەڵێنی راستگۆ" لە بەسرە ئەنجامی دەدەن، 52 كەسی داواكراو دەستگیركراون كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركرابوو.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە، لیوا روكن ئەكرەم سەدام مدنف راشیگەیاندووە كە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ" وەك ئەوەی پلانی بۆ داندراوە، بەردەوامە.

پێشتر شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق راگەیاندبوو كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە ئۆپەراسیۆنێكیان بە ئامانجی پشكنین، سەپاندنی ئاسایش و جێبەجێكردنی یاسا لە ناوچەكانی باكووری بەسرە باشووری عێراق دەست پێ كردووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©