پارێزگاری سلێمانی ئەوەی ڕاگەیاند، "ئێستاش لەگەڵ گرێبەستی گۆڕستانی نوێی سلێمانی نین".
د.ههڤاڵ ئهبوبهكر، پارێزگاری سلێمانی دهڵێت"گرێبەستی گۆڕستانی نوێی سلێمانی لە سەردەمی ئێمەدا نەکراوە، ئێمە پێشتر بە هەوڵی هەر حهوت فراکسیۆنەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئەو پرۆژەیەمان راگرت ئەگەر نا دەبوو چەند ساڵ پێش ئێستا جێبەجێبکرایە".
وتیشى "ئێستاش لەگەڵ ئەو پرۆژەیەدا نین، بۆیە سەرۆکایەتی شارەوانیمان ئاگادار کردووەتەوە و ئەوانیش هاوڕان لەگەڵ ئەوەی هاوڵاتییان ئازادن لە هەر گۆڕستانێک مردوەکانیان بەخاک دەسپێرن کە جێگە مابێت ".
No comments:
Post a comment