پرس میدیا
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەكان كە بە هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆسەر چەکدارانی داعش ئەنجام دەدرێن بەردەوام لە زیادبووندایە بەڵام زۆربەی راهێنەرەکان عێراقیان جێهێشتووە.
لەوبارەوە لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند "كاری هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە بواری هەماهەنگیی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق گرنگە بە تایبەتیش لە پێشكەشكردنی زانیاری هەواڵگریی".
وتیشی: "ئەو هێرشە ئاسمانییانەی كە لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعشەوە ئەنجام دەدرێن لە پاڵپشتیكردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق، زۆر گرنگە".
لیوا تەحسین خەفاجی باسی لەوەكرد "ئێستا دەتوانین لە بەرەنگاربوونەوەی داعش، پشت بە خۆمان ببەستین، جگە لەوەیش هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە ماوەكانی رابردوودا، ژمارەیەك بنكەی سەربازییان رادەستی سوپای عێراق كردووەتەوە كە ئەوەیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش متمانەی تەواوی بە ئەرك و توانای هێزە ئەمنییەكانی عێراق هەیە".
لیوا تەحسین وتیشی ژمارەیەكی زۆر لە شارەزایانی سەربازی سەربە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش کە مەشق و راهێنانانی بە هێزە ئەمنییەكان كردووە، عێراقیان جێهێشتووە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق