"مستەفا کازمی و بەرهەم ساڵح پێکەوە کار بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنەکان دەکەن" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"مستەفا کازمی و بەرهەم ساڵح پێکەوە کار بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنەکان دەکەن"

"مستەفا کازمی و بەرهەم ساڵح پێکەوە کار بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنەکان دەکەن"



پرس میدیا - تایبەت

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق لەگەڵ ئەوەی کاندیدی زۆرینەی لایەنە شیعەکانە بەڵام بێ کەسترین سەرۆک وەزیرانە کە هیچ کوتلەیەکی تایبەت بە خۆی نییە ئەوەش مەترسی لەسەر دووبارە کاندید کردنەوەی بۆ خولی داهاتووی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر درووستکردووە. 

کازمی لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە تا ئێستا هەوڵی چاکسازی و گۆڕانکاری لەشێوازی ئیدارەدانی عێراق دەدات و پێی وایە لە دوای ٢٠٠٣ ەوە لایەنە سیاسییەکان سەرکەوتوو نەبوون لە دامەزراندنی دەسەڵاتێکی دادپەروەر لە عێراق. 

جوڵەکانی مستەفا کازمی وایکردووە، شیکەرەوان بەو ئاڕاستەدا بڕۆن کە بە نیاز بێت کاندیدی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق هەبێت بە هەرێمی کوردستانیشەوە. 

ئەوەی تا ئێستا روونە شەقامی عێراقی بە دیاریکراوی هاوڵاتیانی نارازیی لە ئەدای کاری مستەفا کازمی رازین بەوپێیەی رووبەڕووبوونەوەی میلیشاکان و گەندەڵی کردووەتە ئامانجی کارەکانی، لە هەرێمی کوردستانیش بنکەیەکی جەماوەری باشی کۆکردووەتەوە. 
کازمی کاندیدی لە تەواوی شارەکانی عێراق دەبێت
جەلال ئەحمەد ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی هاوپەیمانی بە پرس میدیای وت، بە دڵنیاییەوە کازمی بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەکات بۆیە بە نیازە لە رێگەی کاندیدە سەربەخۆکانەوە لە پەرلەمان لیست بۆ خۆی دروست بکات. 

جەلال ئەحمەد باسی لەوەکرد هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق وایکردووە لایەنە سیاسییەکان لە بری لیست کاندیدیان هەبێت، بۆیە کازمی دەیەوێت لە رێگەی ئەو کاندیدانەی لە ناو جەماوەرەوە دیاری دەکرێن پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق وەربگرێتەوە. 

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سیاسی هاوپەیمانی پێی وایە کازمی لە هەرێمی کوردستان پشت بەو لایەنە سیاسییانە دەبەستێت کە لەدەرەوەی دەسەڵاتن بە دیاریکراوی هاوپەیمانی نیشتیمانی. 

بەڵام لەبەرانبەردا حاکم شێخ لەتیف چاودێری سیاسی دۆخی عێراق باس لەوەدەکات کە نابێت پەلە بکرێت لە متمانەدان بە مستەفا کازمی ئەو دەشڵیت جارێ دیار نییە کازمی دەتوانێت گۆڕانکاری بکات یان هاوشێوەی سەرکردەکانی پێشوو دەبێت. 

لەتیف مستەفا ئەوەی بە پرس میدیا وت، کە ئەو گۆڕانکارییانەی تا ئێستا کازمی ئەنجامیداون جیاوازییەکی ئەوتۆیان لەگەل سەرۆک وەزیرانەکانی پێشخۆی نەبووە بەو پێیەی کەسایەتی تایفی و مەزهەبی داناوەتەوە. 

سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ هەرێمی کوردستان دەنگدانەوەی زۆری لە عێراق بە گشتی و لە هەرێم بە تایبەتی درووستکرد. 
بەرهەم ساڵح دەیەوێت بۆ پاراستنی کورسییەکەی کازمی بکاتەوە سەرۆک وەزیران 
ئێستا بەرهەم ساڵح جۆرێک نائۆمێدی بەرانبەر حیزبەکەی خۆی پێوە دیارە چونکە بۆی یەکلا بووەتەوە نابێتە کاندیدی یەکێتی بۆ خولی داهاتووی سەرۆک کۆماری عێراق، ئەوەش وایکردووە هەوڵ بدات لەگەڵ کازمی بەهاوبەشی بۆ ئەو ئامانجە کار بکەن. 

ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت سەرۆک کۆماری عێراق بە نیازە لەگەڵ کازمی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو کاربکات بۆ دروستکردنی کوتلەیەکی سیاسی. 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەشڵێت سەردانەکەی ئەم دواییەی کازمی بۆ سلێمانی زیاتر بۆ ئەو مەبەستە رێکخرابوو. 
راوێژکارەکانی چی دەڵێن؟ 
عەبدولحسێن هنداوى راوێژكارى مستەفا كازمى سەرۆكوەزيرانى عێراق بۆ كاروبارى هەڵبژاردن بە ئاژانسى فەرمى عێراقييەی راگەیاندووە، سەردانەكەى كازمى بۆ هەرێمى كوردستان سەردانێكى دووبارە نەبوو، چونكە قۆناغێكى نوێى كردەوە لە تێگەيشتن و هاريكاریى لەسەر بنەماى دەستور و بەرژەوەندى باڵاى نيشتمانیی. 

دەشڵێت، سەردانەكەى كازمى بۆ ئامادەسازى بوو بۆ ژيانێكى سياسى ئەرێنی، بەشێوەيەک خزمەتى ئاسانكارى بۆ دەنگدانى پەرلەمان لەسەر ياساى هەڵبژاردنەكان بكات، تاوەکو توانای كۆمسيۆنى باڵاى سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەهێز بكات و متمانەى هاوڵاتيانيش بە پرۆسەى هەڵبژاردن بەهێز بكات، بەشێوەيەک كە بە پاک و بێگەردى بەڕێوەبچێت. 



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©