بەرپرسی شانە نووستووەكانی داعش لە ناوچە دابڕێنراوەکان دەستگیرکرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 بەرپرسی شانە نووستووەكانی داعش لە ناوچە دابڕێنراوەکان دەستگیرکرا

بەرپرسی شانە نووستووەكانی داعش لە ناوچە دابڕێنراوەکان دەستگیرکرا


پرس میدیا
سوپای عێراق راگەیاند كە لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانی سەربە دەزگای هەواڵگریی سەربازیی، بەرپرسی شانە نووستووەكانی داعش لە سنووری قەزای مەخموور باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای نەینەوا دەستگیركراوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، هێزێكی سەربە هەواڵگریی سەربازی لە فیرقەی 14 و هێزێكی فەوجی هەواڵگریی، هەروەها هێزێكی فەوجی دوو لە لیوای 51ی پیادە ، یەكێك لە مەترسیدارترین سەرکردەکانی داعشیان لە ناحیەی قەراج سەربە قەزای مەخموور باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای نەینەوا، دەستگیركردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە ئەو چەکدارەی  دەستگیركراوە، بەرپرسی شانەی نووستووەكانی داعش بووە لە سنووری قەزای مەخموور کە كوڕێكی لە میانی ئۆپەراسیۆنەكانی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكان كوژراوە و برایەكیشی بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی "تیرۆریستییەوە" سزای 25 ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپنێنراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، چەکدارە دەستگیركراوەکە یەكێك بووە لەو کەسانەی كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواكرابوو و فەرمانی دەستگیركردنیشی بۆ دەركرابوو.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©