رانییە.. دوو بنەماڵە بە چەکی قورس بەرانبەر یەکتر وەستاون - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

رانییە.. دوو بنەماڵە بە چەکی قورس بەرانبەر یەکتر وەستاون

رانییە.. دوو بنەماڵە بە چەکی قورس بەرانبەر یەکتر وەستاون

 لە سەر خاوەندارێتی شوێنی پێشووی بازگی رانیە دەیان چەکداری دوو بنەماڵە بە چەکی قورسەوە بەرانبەر یەکتر وەستاون هەڕەشە لە یەکتر دەکەن.

ماوەی دوو ڕۆژە بەهۆی دروستکردنی چەند دوکانێک لەشوێن بازگەی پێشووی ئاسایش لە دەربەندی رانییە، دوو بنەماڵەی ناوچەکە چەکیان بەرانبەر یەکتر راکێشاوە و خۆیان ئامادە کردووە.

بنەماڵەکان هەریەکەیان خۆی بە خاوەنداری شوێن ئەو بازگەیە دەزانێت بەڵام ئیدارەی راپەڕین دەڵێت موڵکی میرییە و هیچ کەس خاوەندارێتی ناکات.

بەپێی زانیارییەکانی پرس میدیا کێشەکە لەوە سەرچاوەی گرتووە پێشتر بازگەی ئاسایش لەسەر پارچە زەوییەک دروستکراوە کە یەکێک لە بنەماڵەکان خۆی بە خاوەنی دەزانێت لەسەر بەڵێنی ئەوە دراوە بە ئاسایش کە دوای گواستنەوەی بازگەکە زەوییەکە بدرێتەوە پێیان.

لەبەرانبەردا ئەو کۆمپانیایەی کاری گواستنەوەی بازگەکەی ئاسایشی کردووە بەپێی رێککەوتنێک بەڵێنی ئەوەی پێدراوە کە شوێنی بازگەکەی پێبدرێت و ئێستا ژمارەیەک دوکانی لەسەر دروستکردووە.

بەپێی ئەو وێنانەی دەست پرس میدیا کەوتوون دەیان کەس بە چەکی قورس و سووکەوە لەشوێن ئەو پارچە زەوییە خۆیان چەکدار کردووە.

لەبەرانبەردا سەرچاوەیەک لە ئیدارەی راپەڕین کە نەیویست ناوی بهێنرێت بە پرس میدیای وت کێشەکە زیاتر پەیوەندی بە ململانێی ناو باڵەکانی یەکێتییەوە هەیە بەڵام لە رێگەی ئەو دوو بنەماڵەیەوە ساغ دەکرێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، لە بنەڕەتدا ئەو پارچە زەوییە موڵکی گشتییە و هیچ کەس خاوەندارێتی ناکات، هێزە ئەمنییەکانیش تا ئێستا هیچ هەنگاوێکیان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە نەکردووە.







ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©