پرس میدیا
وه‌زاره‌تی وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا رایگه‌یاند كه گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌شتی ئۆروچ ره‌ئیس بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ناسیی بۆ به‌نده‌ره‌كه‌ی توركیا كارێكی رۆتینییه و مانگانه ئه‌نجام ده‌درێت.
وه‌زاره‌تی وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند كه كه‌شتی ئۆروچ ره‌ئیس له ١٠ی ئابه‌وه ده‌ستی كردووه به كاره‌كانی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و تا ئێستا له سێ هه‌زار و ٥٢٥ كیلۆمه‌تردا زانیاری كۆ كردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌ك بنه‌مای كار كه‌شتییه‌كه مانگی یه‌كجار به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه، جێگۆڕكێی كارمه‌ندان و ئاماده‌كارییه‌كانی دیكه بۆ به‌نده‌ره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وه‌زاره‌تی وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا جه‌ختی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه كه توركیا به پشتبه‌ستن به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت له كاروچالاكییه‌كانی له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا.
پێشتر ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە بەهۆی هەڕەشەکانی ئەوروپا لە تورکیا کەشتییەکە ئاوەکانی یۆنانی جێهێشتووە و بەرەو بەندەرەکانی تورکیا کەوتووەتە ڕێ.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق