شەش ملیۆن بەلگەی ئەرشیفی عێراق بە فرۆکەیەکی بارهەلگر ئەمریکا بۆ مستەفا کازمی گەڕاندەوە بەغدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 شەش ملیۆن بەلگەی ئەرشیفی عێراق بە فرۆکەیەکی بارهەلگر ئەمریکا بۆ مستەفا کازمی گەڕاندەوە بەغدا

شەش ملیۆن بەلگەی ئەرشیفی عێراق بە فرۆکەیەکی بارهەلگر ئەمریکا بۆ مستەفا کازمی گەڕاندەوە بەغدا

پرس میدیا

ئــەوەی بەرپرسەکانی ئــەمڕۆی عیراق بەگشتی لێی ئەترسان ئەوە ڕویدا ...

ڕۆژنامەی (وۆل ستریت جۆڕنال) ئاشکرایکر فڕۆکەیەکی بارهەلگری ئەمریکی شەش ملیۆن بەلگەنامەی ئەرشیفی سەردەمی دەسەلاتی بەعسیەکان لە سالی ١٩٦٨ هەتا سالی ٢٠٠٣ ، وەک نیەت پاکی بەرامبەر مستەفا کازمی و وەک هاوکاری و کارئاسانی لە ئەمریکاوە گواسترایەوە عیراق ، ئێستا ئەرشیفەکە لە بەغدا لە شوێنێکی ئەمین دانراوە ، ئەم بەلگەنامانە هەمووی بەرگکراون نوسخە ئەسلیەکەشی لە پەیمانگای هۆڤەر لە زانکۆی ستانفورد نزیکەی یانزە ملیۆن بەلگەنامە ئەبێت هەلگیراون .

ئەم بەلگانە لە سالی ٢٠٠٣ ئەمریکیەکان هەرزوو دەستیان بەسەرداگرت لەوەترسان بکەوێتە دەست خەلک لەناوبچن ! 

بەلگەکان بریتین لە :

دەنگە تەسجیلکراوەکان...

دەنگی کۆبونەوە نهێنیەکانی سەدام....

دەنگی تەلەفۆنەکانی نهێنی .....

دەنگ و ڕەنگی ناو کۆنگرەکان .....

نهێنی پەیوەندی ئەوانەی ئەوکات خۆیان بە نەیاری سەدام دائەنا لەگەل سەدام ....

فلمی دیکومینتاری ....

نهێنی پەیوەندی زۆری بەرپرسە عیراقیەکانی ئێستای تێدایە .....

ئــەم ئــەرشیفە ئەمریکا باوەڕی بە سەرۆک حکومەتەکانی پێش کازمی نەبوە بیانداتە دەست وەهەروەها نەیویستوە هاوکاریان بکات لەوانەیە کەسانی وەک نوری مالیکی خۆشیان خالی لاوازیان لەناو ئەم بەلگانەدا هەبێت .

بــەڕادەستکردنی ئەم بەلگانە بۆ مستەفا کازمی لــەمەودوا بەرپرسە کەلەگاکانی ئێستای عیراق لە مەرهەم نەرمتر ئەبن چونکە هەمویان خالی لاوازیان لەناو ئەم ئەرشیفەدا هەیە.

ئەم بەلگانە بۆ کازمی وەک گۆچانەکەی حەزرەتی موسا وایە سەیرکەن سەیرکەن لەمەودوا ئەوانەی نیشتمانچیەتی و شۆرشگێرچیەتیان بەخەلک فرۆشتۆتەوە چۆن ئەبنە پەندی زەمانە .

لــەوانەیە لەمەودوا دادگایکردنی گەندەلکاران پشت بەم بەلگانە ببەستێت .

ئەوەی جێگای دلخۆشیە نوسخە ئەسلیەکە لە ئەمریکا ئەرشیفکراوە چونکە ئەگەر دەست بەسەر ئەمەی ئێستاش دابگرن ئەوا ناتوانن ئامانجیان بپێکن .

یــەکێک لــە داواکاری کازمی لەم سەردانەی بۆ ئەمریکا داواکردنی ئەم بەلگانەبوو هەتا ئەو گەندەلکارانەی عیراقی پێ دادگایی بکات ، هەرچی پێش مستەفا کازمی هاتبێتە سەر دەسەلات داوای ئەم بەلگانەی کردوە لە ئەمریکا بەلام پێیان نەداون ، کەچی ئەمریکا بەلگەکانی ڕادەستی کەسێکی هەوالگەری وەک مستەفاکازمیکرد ..

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©