سلێمانی.. نەتەوەیەکگرتووەکان وۆرکشۆپێکی بۆ پشتوانی خانمان ئەنجامدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سلێمانی.. نەتەوەیەکگرتووەکان وۆرکشۆپێکی بۆ پشتوانی خانمان ئەنجامدا

سلێمانی.. نەتەوەیەکگرتووەکان وۆرکشۆپێکی بۆ پشتوانی خانمان ئەنجامدا


پرس میدیا
لەژێر ناونیشانی ئاگادار کردنەوەی پێشوەختەو ڕۆڵی خانمان لەدروستکردنی ئاشتیدا رۆژی هەینی ٢٥ی ئەیلوول بەەھەماھەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری سلێمانی وۆرک شۆپێک ئەنجام درا .


لە وۆرکشۆپەکەدا میدیاکارێکی پرس میدیا وەک نوێنەری پرس بەشداری تێداکرد، وۆرکشۆپەکە بۆپشتیوانی کردن لەئافرەت ،لەگەڵ سندوقی پشتیوانی بۆخانمان بەڕێوەچوو.

دکتۆرە نەبراس مەمموورە سەرۆکی باوەڕپێکراوی راگەیاندی عێراقی لەسەر وۆرکشۆپەکە بە پرس میدیای وت، جوانترین خاڵی ئەم ووڕک شۆپە ئەوەیە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی سەربە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش بەشدارن تێیدا.

وۆرک شۆپەکە لە چەند بڕگەیەک پێکهاتبوو لەوانە ئاگادارکردنەوەی خێرا، ڕەگەزەکان، چۆنیەتی کارکردن و ڕۆڵی خانمان خۆیان لە خۆپارێزی و ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت.

هەریەک لە وەفا نعێمی نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان، محەمەد تاهیر تەمیم وەک نوێنەری ڕێکخراوە ناحکومییەکانی عێراق بەشداربوون.

لەسەر ئاستی پارێزگاکانیش سلێمانی، هەولێر، دهۆک و موسڵ و بەغدا بەشداربوون، ئامانجی سەرەکی وۆرکشۆپەکە چۆنیەتی پەرەدان بوو بە توانا میدیاییەکانی خانمان لە هەموو ئەو بوارانەی کە لەگەڵیاندا دەگونجێت.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©