وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 735 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارە لە هەولێربووە بە 292 تووشبوو، 283 لە دهۆک، 103 لە سلێمانی، 25 لە گەرمیان و لە پارێزگای هەڵەبجەیش 32 تووشبوو.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 286 کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە 204 کەس، 23 کەس لە سلێمانی، 32 کەس لە گەرمیان، سێ کەس لە دهۆک و لە هەڵەبجەیش 24 کەس.

هەروەها لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 22 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە 10 کەس، دوو کەس لە هەولێر، چوار کەس لە دهۆک، سێ کەس لە راپەڕین و سێ کەسیش لە هەڵەبجە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، 456 هەزار و 994 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامدا، 46 هەزار و 466 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.

لەو ژمارەیەش تا ئێستا، 29 هەزار و 708 کەسیان چاکبوونەتەوە و 15 هەزار و 65 کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، هەروەها هەزار و 693 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©