تا ئێستا هاودیدێکی هاوپەیمانی لەسەر گرتنی وێنەی خۆپیشاندانەکەی هەولێر ئازاد نەکراوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

تا ئێستا هاودیدێکی هاوپەیمانی لەسەر گرتنی وێنەی خۆپیشاندانەکەی هەولێر ئازاد نەکراوە

تا ئێستا هاودیدێکی هاوپەیمانی لەسەر گرتنی وێنەی خۆپیشاندانەکەی هەولێر ئازاد نەکراوە



پرس میدیا
بەرپرسی دەڤەری هەولێری هاوپەیمانیی نیشتمانی رایگەیاند، "تا ئێستا ئەندامێکی دەڤەری هەولێری هاوپەیمانی لەسەر گرتنی وێنەی خۆپیشاندانەکەی هەولێر ئازاد نەکراوە". 

عومەر عەزیز ئاغۆک سورچی بەرپرسی دەڤەری هەولێری هاوپەیمانیی نیشتمانی لە لێدوانێکدا بە پرس میدیای راگەیاند، "تا ئێستا هیجران جۆکڵ ئەندامی دەڤەری هەولێری هاوپەیمانی و بەرپرسی بازنەی یەکی هەولێر، لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە ئازاد نەکراوە، کە بەهۆی گرتنی وێنەی خۆپیشاندانەکەی شاری هەولێرەوە دەستگیرکراوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهۆی خۆپیشاندانەکەوە ژمارەیەک هاودید و ئەنداممان دەستگیرکران و دواتر ئازادکران، بەڵام تا ئێستا هیجران جۆکڵ ئازادنەکراوە، سەرەرای ئەوەی چەندین هەوڵی سیاسی و یاساییمان داوە بەڵام بەداخەوە وەڵامێکی روونمان وەرنەگرتووە، ھەروەھا ھەوڵمانداوە بەکەفالەت تا رۆژی دادگایی ئازاد بکرێت، ھیچ وەڵامێکمان نەدراوەتەوە،  تەنانەت رێگەنادرێت نە پارێزەرەکەی و کەسوکارەکەی چاویان پێی بکەوێت، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ نەبوونی یاسایەکی دادپەروەر و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©