"مریەم مێردەکەی ئاگری لە جەستەی بەردا بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"مریەم مێردەکەی ئاگری لە جەستەی بەردا بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا"

"مریەم مێردەکەی ئاگری لە جەستەی بەردا بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا"

پرس میدیا
 ژنێکی گەنجی خەڵکی ئورمیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن مێردەکەیەوە ئاگر لە جەستەی بەردراو دوای مانەوەی هەفتەیەک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

رێکخراوی هەنگاو کە کار لەسەر مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ مریەم تەمانی خەڵکی گوندی "زەنگۆ" سەر بە شاری سەڵماس بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستداوە.

ژنەکە لەلایەن مێردەکەیەوە ئاگر لە جەستەی بەردراوە و بەهۆیەوە لە نەخۆشخانە چارەسەری وەرگرتووە، لەوبارەوە سایتی رێکخراوی هەنگاو نوسیویەتی "بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مریەم ئەتمانی کە دایکی دوو مناڵە حەوتووی ڕابردوو بە هۆی کێشەی خـێزانی لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئاگری لە جەستەی بەردرابوو و لە ئاکامدا ٩٠٪ جەستەی سووتابوو".

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو هاوسەری ژنەکە هەڵهاتووە و تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان نەیانتوانیوە دەستگیری بکەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©