فوئاد حوسێن: "حكوومەتی عێراق خۆشحاڵ نییە بە كشانەوەی ئەمریكا لە بەغدا" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

فوئاد حوسێن: "حكوومەتی عێراق خۆشحاڵ نییە بە كشانەوەی ئەمریكا لە بەغدا"

فوئاد حوسێن: "حكوومەتی عێراق خۆشحاڵ نییە بە كشانەوەی ئەمریكا لە بەغدا"

پرس میدیا

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند كە حكوومەتی عێراق، خۆشحاڵ نییە بە بڕیاری ئیدارەی ئەمریكا بە كشانەوە لە بەغدا.

فوئاد حوسێن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا سەبارەت بە پێشهاتەكان لە عێراق رایگەیاند، حكوومەتی عێراق زنجیرەیەك رێوشوێنی بۆ پاراستنی نێردەكانی دیپلۆماتی گرتووەتەبەر و وتی: " خۆشحاڵ نییە بە بڕیاری ئیدارەی ئەمریكا بە كشانەوە لە بەغدا".

وەزیری دەرەوەی عێراقداوای لە ئیدارەی ئەمریكا كرد كە چاو بە بڕیارەكەیدا بخشێنێتەوە، بە تایبەتیش داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، ئاماژەیەكی هەڵە دەبێت بۆ گەلی عێراق.

فوئاد حوسێن وتیشی: "مستەفا كازمی دید و بۆچوونی حكوومەتی عێراقی بەرامبەر بە بڕیاری كشانەوەی ئەمریكا خستووەتەڕوو و لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەی وڵاتان سەبارەت بە مەترسی كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق لە پەیوەندی دایە، جگە لەوەیش لەگەڵ لایەنی ئەمریكا لە پەیوەندیدایە بۆ ئەوەی بڕیارەكەی بگۆڕێت".

راشیگەیاند "حكوومەتی عێراق جیددیە لەوەی لێكۆڵینەوە لە بەئامانجكردنی نێردەكانی دیپلۆمەتی بكات بە تایبەتیش كە هێرشكردنە سەر نێردەكانی دیپلۆماتی، بە واتای بەئامانجكردنی راستەوخۆی عێراقە".

وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەشی وت "گرژیی چەك لە عێراق دەبێتە هۆی سووتاندنی ناوچەكە و سەقامگیری رەوشی ئەمنی لە بەغدا پێویستی بە هەندێک كات دەبێت".

فوئاد حوسێن لە بەشێكی قسەكانییدا ئاماژەی بەوەشدا كە بەپێی بەرژەوەندیی عێراق و دوورخستنەوەی توندوتیژی لە كۆمەڵگا، مامەڵە دەكەن و جەختیشی لەوە كردەوە کە ژمارەیەك كەس كە لە بەئامانجكردنی نێردەكانی دیپلۆماتی لە عێراق تێوەگلاون، دەستگیركراون.

ئاشكراشیكرد كە لە رێگەی كەناڵە جیاوازەكانەوە دەستكراوە بە گفتوگۆ لەگەڵ گرووپەكاندا، بەتایبەتیش كە گرژیی لەنێوان ئێران و ئەمریكا رەنگدانەوەی لەسەر رەوشی عێراق دەبێت و روونیكردەوە كە ئێران بەڵێنیداوە هەوڵی زیاتر بدات بۆ پاڵپشتیكردن لە سەقامگیری عێراق.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©