محمد رەئوف محمد
کازمی بۆ خۆی خاوەنی نەخشە ڕێگایەکەو دەیەوێت بگات بە ئامانجەکانی خۆی ، ڕاست و ھەڵەیی و سەرکەوتن و سەرنەکەوتنی بەستراوە بە ئایندەو بە پەیمانەکانیەوە لەسەر ئاستی ھەموو عێراق.
کازمی لەکات و ھەل و مەرجێکی گونجاودا ئەوپۆستەی وەرگرتوە ، ھەل و مەرجی بابەتی عێراق و شکستی دوو کاندیدی پێش خۆی و بەرھەمی خەباتی شەقامی عێراقی و کوشتنی قاسمی سلێمانی و موھەندیس و قەیرانی دارایی ھەرێم و پشتگیری زارەکی دەولەتانی ئیقلیمی و ئەمریکا بۆ کازمی ھەموو ئەو ھۆکارە بابەتیانە ھۆکارن بۆ زوو بەرز بوونەوەی ناوو سومعەی کازمی ، ھۆکاری زاتیشی ئەوەیە کە پیاویکی لێزانی ھەواڵگری بووەو زانیاری و دۆسیەکان شارەزایەو لەھەمان کاتدا لەنمایشدا زیرەک دیارە ..
ھاتنی بۆ ھەرێم لەکاتێکی گونجاودا بوو بۆ ئەو ، لەبەرئەوەی قەیرانی دارایی بەردەوامە و شەریکەکانی دەسەڵات ناکۆکن و ئۆپۆزسیۆن لە حاڵتی متبوندایەو چاوەروانی ئاماژەیەکن بۆ بەشداری لەکۆبونەوەیکدا کەتێیدا دەرکەون با بێ ئەنجامیش بێت.
کازمی پەیامەکانی بەم سەردان و نمایشە پانۆراماییانە بریتیبوو لەوەی کە جیاواز دەرکەوێت لە ھەرێمیش ھەرچۆن لەبەغداو بەسرە دەرکەوت ، ھەروەھا چاک دەزانێت لەپاشا گەردانی ئەمڕۆی عێراق و قەیرانی دارایی ھەرێمدا ئەو تەنھا پێویستە بگەڕێت و دەرکەوێت و نمایشەکە بکات ئیتر ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیاو ھێزە دژ بەیەکەکان خۆیان ھەزار تەفسیرو تەئویلیبۆ دەکەن و دەکرێتە گەرمترین کەیس و دۆسیە ،
بەرێز کازمی لەگەرمەی ھەڵمەتی ھەڵبژاردندایە و لەئێستەوە ھەوڵی کۆکردنەوەی دەنگ دەدات بۆ نوێنەرو ھاوپەیمانەکانی بۆ ساڵی ئایندە ئەگەر ھەڵبژاردن بکرێت ..
بەڕێز کازمی لەم گەشتەیدا ھیچ ئیجرائاتێکی نەکرد لە خاڵەسنووریەکان و بڕیاری ھیچ برۆژەیەکی ئابووری و سیاسیشی نەدا بەڵکو تەنھا چاوێکی خشاند بەھەرێمداو کۆبونەوە پرۆتۆکۆلیەکانی ئەنجامدا .
سێ خاڵ سرنجی ڕاکێشام
یەکەمیان کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ سەرۆک کۆمارو بەوشێوازە ڕێکخراوەی کەبینیمان زۆر ڕوون دیاربوو کەپێشتر لەسەری ڕێکەوتوون ..
دووەمیان وەرگرتنی نامەی جوتیارەکان و ھەوڵدان بۆ پارەی گەنمەکانیان ئەو دۆسیەش ماوەیەکی زۆرە کۆمەڵێک پەرلەمانتاری عێراقی لە لیستەجیاکانەوەو وەفدەکەی ھەرێمیش کاریان لەسەر کردوەو گەشتبوە کۆتایی بەڵام ئەگەر پارەکە ھات ھەوڵەکە ناڕژێتە حسابی پەرلەمانتارەکان ،
خاڵی سێیەمیش لێدوانی د فوئاد حسین لە مۆنۆمێنتی ھەلەبجە بوو لەسەر رێکەوتنی ئایندەی ھەرێم و بەغدا لەسەر بوجەو ئیلتزاماتی ھەردوولا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ .
بەڕێز کازمی کۆمەڵێک چاوەروانی گەورەی بۆ خەڵک دروستکردوەو ھەرچەند ھیچ پەیمانێکی ڕۆشنی بەکەس نەدا .
دواقسەو تێبینیم ئەوەیە لەناو ھەروڵات و گەل و میللەتێکدا ئەگەر سیستمێکی حوکمرانی سیاسی و ئابووری جێگیر نەبوو وە دەستوورو یاسا سەروەرو حوکمران نەبوو ھەرجارەی کەسێک یان حیزبێک پەیدا دەبێت بەختی خۆی تاقیدەکاتەوەو بەشێک لەخەڵکیش بەناچاری و بەڵکو ئەمجارەیان شتێک سەوزکەین پشتگیری دەکەن .
No comments:
Post a Comment