پەڕلەمانتارێکی هاوپەیمانی سائیروون ئەوەی ڕاگەیاند، ئەگەر هەر پارێزگایەك بكرێت بە بازنەیەكی هەڵبژاردن، ئهوه ناپاكییە لە گەلی عێراق و بەهیچ جۆرێك جێگای قبووڵكردن نییە.
ریاز مەسعودی پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی سائیروون دهڵێت، ئاراستەیەك لەناو پەرلەمان دروست بووە بۆ ئەوەی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو هەر پارێزگایەك بكرێت بە سێ بازنەی هەڵبژاردن یان زیاتر،ئهمهش ڕێكەوتنی نەتەوە یەكگرتووەكان و حكومەت و پەرلەمانی لەسەرە".
وتیشى:" بەهیچ جۆرێك ئەو ئەگەرە لەئەرادا نییە، كە هەر پارێزگایەك بكرێت بە بازنەیەكی هەڵبژاردن، چونكه ئهوه ناپاكییە لە گەلی عێراق و بەهیچ جۆرێك جێگای قبووڵكردن نییە.
ریاز مەسعودی، ئاماژهى بۆ ئهوهشكرد" لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی عێراق لەكۆبوونەوەكانی لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان بەردەوامە، بەو ئامانجەی بتوانێت پاشكۆی یاسای هەڵبژاردنەكان تێپەڕێنێت".
No comments:
Post a comment