بە پشتڕاستکردنەوەی تاوانەکانی نوری مالیکی دەدرێتە دادگا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بە پشتڕاستکردنەوەی تاوانەکانی نوری مالیکی دەدرێتە دادگا

بە پشتڕاستکردنەوەی تاوانەکانی نوری مالیکی دەدرێتە دادگا


پرس میدیا

دادوەرێکی عێراقی سکاڵایەک بەرزدەکاتەوە دژی سەرۆکی حکومەتی پێشوتری عێراق بە هۆی تێوەگلانی لە چەند کەیسێکی مەترسیدردا.

دادوەر ڕەحیم عگێلی، سەرۆکی پێشوتری دەستەی دەستپاکی عێراق سکاڵایەک دژی مالیکی، بەرز دەکاتەوە بۆ دادکای باڵای عێراق، لە سکاڵاکەیدا هاتووە بە پشتبەستن بە تێوەگلانی ناوبراو لە چەند کەیسێکی کوشتاریدا لە عێراقدا و چەند بەڵگەیەکیش هاوپێچ دەکات بۆ دادگا و داوادەکات ناوبراو دادگایی بکرێت لەسەر سەرجەم تاوانەکانی.

لە سکاڵاکەشدا ئەوە هاتووە بە پێی ئەوەی نوری کامیل مالیکی لە ساڵەکانی 2006 وە بۆ 2014 پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی بەدەست بووە و هاوکات پۆستی فەرماندەی گشتی هێزەکانی عێراقی وەرگرتووە بە و هۆکارەش چەندین تاوانی دژی گەلی عێراق ئەنجامداوە و دەبێت دادگایی بکرێت لە سەر ئەو کەیسانەی کە لە دژی ناوبراو بەرزکراوەتەوە.

ئەو تومەتانەی کە ئاراستەی مالیکی کراون بەشێکی لە دەسەڵاتی داددگای سەربازیدایە و بەشێکی دیکەشی لە دادگای فیدڕاڵی عێراق یەکلایی دەکرێتەوە لەوانەش خیانەتی نیشتمانی و هەبوونی دەست لە کوشتنی هاوڵاتیانی عێراقدا.

بە پێی تاوانەکان سەرۆکی حکومەتی پێشوتری عێراق تێوەگلاوە لە :

یەکەم خیانەتی مەرن بە دانە دەستەوەی سێ لەسەر یەکی خاکی عێراق و جێهێشتنی چەک و تەقەمەنی بۆ گروپی چەکداری داعش، بە بەهای 15 ملیار دۆلاری ئەمریکی.

دووهەم تێوەگلانی ناوبراو لە کوشتنی 1700، خوێندکاری سەربازی عێراقی بەدەستی چەکدارانی داعش لە سەربازگەی سپایکەر.

سێهەم کوشتنی خۆپیشاندەرانی عێراق.

چوارەم کوشتنی لایەنگرانی سەید حوسەینی لە کەربەلا.

پێنجەم کەم تەرخەمی لە پاراستنی پێکهاتە جیاوازەکان و کەمینەکانی عێراق لە مەسیحی و یەزیدییەکان.

شەشەم تێوەگلانی لەچەند کەیسێکی گەندەڵیدا لە وەرارەتی بەرگری و بەکارهێنانی پۆستەکەی بە شێوەیەکی خراپ.

حەوتەم پێشێلکردنی چەند یاسایەک و ملکەچکردنی لایەنەکانی دیکە لە ژێر زەبری هێزدا.

هەشتەم دامەزراندنی کەسانی نزیک لە خۆی لە پۆستە سەربازییەکاندا.

نۆیەم دامەزراندنی چەند فەرمانگەیەکی نا پێویست.

دەیەم دەستێوەردانی تایفی لە نێو سوپای عێراقدا.

یانزە بەکارهێنانی یاسای ناچاری بە بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمانی عێراق.

دوانرە ئیعدامکردنی چەند زیندانی و ڕاگیراوێکی سیاسی.

سیانزە دەستگیرکردنی هەڕەمەکی .

چواردە تێوەگلانی لە ونکردن و کوشتنی نەیارەکانی و داخستی کەیسەکانیان لە ڕێگای بەکارهێنانی دەزگا ئەمنییەکانەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©