ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی ئەیلول، بەڕێوەبەری ژینگەی پارێزگای دیالە ڕایگەیاند، پیسبوون لە ئاوی ئەڵوەند و دەریاچەی دیالە بەڕێژەی 70% كەمیكردووە.
عەبدوڵا شمەری، بەڕێوەبەری ژینگەی دیالە ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیەكەیان لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەر سێ مانگ جارێك پشكنینی بۆ دەریاچە سەرەكییەكان كردووە لەپێناو زانینی پیسبوون و ئاشكراكردنی ڕێژەكەی لەڕێی ئامێری پێشكەوتوەوە.
شمەری لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنوسیدا ئەوەی خستەڕوو، "پشكنینەكە بەنزیكەیی سەرجەم دەریاچەكان دەگرێتەوە بەتایبەت سەرەكی و گرنگەكان".
ئاماژەی بەوەشکرد، پشكنینەكانی ئەم دواییە بۆ هەردوو دەریاچەی دیالە و ئەڵوەند زۆر ئەرێنی بووە لەڕووی كەمبوونەوەی ڕێژەی پیسبوونی ژینگە بە ڕێژەی 70% ئەمەش ئاماژەیەكی ئەرێنییە و باشترینە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق