مووچەی فەرمانگە فیدڕالییەکانی شارەکانی هەرێم بێ لێبڕین خەرج دەکرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

مووچەی فەرمانگە فیدڕالییەکانی شارەکانی هەرێم بێ لێبڕین خەرج دەکرێت

مووچەی فەرمانگە فیدڕالییەکانی شارەکانی هەرێم بێ لێبڕین خەرج دەکرێت


پرس میدیا
سێ پەرلەمانتاری كورد  ڕایانگەیاند، لەسەردانیان بۆ وەزارەتی ناوخۆ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی فیدڕاڵی هەرێم توانرا پرسی مووچەی كارمەندانی ئەو فەرمانگانە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ناوخۆی فیدڕاڵی یەکلایی بکەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ئەیلول هەر سێ پەرلەمانتار (ئەحمەد حاجی رەشید و غالب محەمەد و سەرکەوت شەمسەدین) لە ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشدا دەڵێن، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ لیوا عسام، بەڕێوەبەری گشتی دارایی وەزارەتی ناوخۆ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی فیدڕاڵیمان تاوتوێکرد کە پێنج مانگە دواکەوتووە، لیوا عسام واژۆی لەسەر تەمویلی مووچەی ئەو فەرمانگە فیدڕاڵییانە کرد و هەر ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران واژۆی لەسەر دەکات و پارەکە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت.

بەپێی بریارەکە بۆ هەر مانگێک یەک ملیار و ٨٠٠ملیۆن دینار بۆ هەرێم دەنێردرێت کە دەبێت بێ لێبرین مووچەی مانگەكانی (چوار، پێنج، شەش، حەوت و هەشت) دابەشبکرێت، وەك ئەوەی پەرلەمانتاران دەیڵێن.

لە راگەیەندراوی ئەو پەرلەمانتارانەدا هاتووە"هیچ بیانوییەک نییە بۆ لێبرین یان دواخستنی مووچەی ئەو فەرمانگانە، چونکە سەرەڕای ئەو پارەیەی بەغداد دەینێرێت داهاتی ئەو فەرمانگانەش لای حکومەتی هەرێمە و بۆ بەغداد ناگەڕێتەوە. بۆیە هەر بریارێک بۆ کەمکردنەوەی مووچەی ئەو فەرمانگە فیدڕاڵیانە لەلایەن هەرێمەوە لێپرسینەوەی لێدەکەوێتەوە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©