حكومەتی عێراق بەهۆی كۆچی دوایی میری كوەیت، بە فەرمی بڕیاریدا ڕۆژێک ماتەمینیی سەرتاسەری لە وڵات ڕابگەیەنێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، "حكومەت و گەلی عێراق بەشداری خەمی خوشك و برایانیانن لە وڵاتی كوەیت بەهۆی كۆچی دوایی سەباح ئەحمەد جابر سەباح، میری كوەیت".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەهۆی ئەم بۆنە ئازاربەخشەوە، لە سەرتاسەری كۆماری عێراق ماتەمینی ڕادەگەیەنین، وەك وەفایەك بۆ لەدەستدانێكی گەورە، لە بەرامبەر هەڵوێستی كۆچكردوو بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامی لەناوچەكە".
ئێوارەی دوێنێ 29ی ئەیلول دیوانی شاهانەی كوەیت لە ڕاگەیەنراوێكدا كۆچی دوایی شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح، میری وڵاتی لە تەمەنی 91 ساڵیدا راگەیاند.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق