پرس میدیا
هەر شۆفێرێكی بارهەڵگری چیمەنتۆ لە سلێمانیەوە بچێتە هەولێر (30 هەزار) دیناری لێوەردەگیرێت
ئەو شۆفێرانەی كە باری چیمەنتۆیان پێیەو رۆژانە لە كارگەكانی سلێمانیەوە چیمەنتۆ باردەكەن و بە رێگای كەركوكدا دەچنە هەولێر لە بازگەی شێراوی سەربە حكومەتی هەرێم بۆ هەر بارێكی چیمەنتۆ (30 هەزار) دیناریان لێوەردەگیرێت، لە كاتێكدا لە بە بازگەكانی حكومەتی عێراقیشدا تێپەڕ دەبن و هیچ بڕە پارەیەكیان لێوەرناگیرێت.
یەكێك لەو شۆفێرانەی لە سلێمانیەوە چیمەنتۆ دەگوازێتەوە بۆ هەولێر رایگەیاندووە، ئەوان رۆژانە چیمەنتۆ لە كارگەكانی سلێمانیەوە بار دەكەن و بە رێگای كەركوكدا دەچنە هەولێر بۆ هەر بارێك ( 30 هەزار) دیناریان لێوەردەگیرێت لە بازگەی شێراوە.
ئەو شۆفێرە وتوویەتی بەڵاملە بازگەكانی حكومەتی عێراق هیچ بڕە پارەیەكیان لێوەرناگیرێت، هەروەها بسی لەوەکردووە کە مانگانە زیاتر لە (500 هەزار) دینار دەدەات لە كاتێكدا لە سلێمانیەوە بار دەكات و دەیباتە هەولێر.
ئەو شۆفێرە ئاماژەی بەوەشكردوو ئەو بڕە پارەیە لەو شۆفێرانە وەرناگرن كە چیمەنتۆی كارگەی قەرەچۆغ باردەكەن و دەیبەنە هەولێر ئەوان بەخشراون لەوەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە چونكە سەربەخۆیانە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق