پرس میدیا
لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوانێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران بە سەختی بریندار بووە.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە ناوچەی سنووری نێوان چۆمان و بانە شوانێک بو ناوی کەیوان قادر لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە تەقەی لێکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوەکە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە تەندروستی خراپە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری بانە چارەسەر دەکرێت.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە سوپای پاسداران لە ماوەی ئەمساڵدا تەقەی لە حەوت شوانی تر کردووە و بەهۆیەوە چوار کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق