دوو کافتریا لە سلێمانی داخران - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پرس میدیا

قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بونی نه‌وجه‌وانی خوار تەمەنی 18 ساڵ له‌شوێنه‌كه‌یاندا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت دو كافتریایان لە شاری سلێمانی داخستوە.

قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و جێبه‌جێنه‌كردنی مه‌رجه‌كانی‌ ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه‌كه‌ هه‌ردو كافتریای (پریسچ) له‌شه‌قامی سالم و (شه‌وانی شار) له‌ شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له‌شاری سلێمانی داخراون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو: "له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ كافتریای (پرسیچ) لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ مه‌ستییه‌كاندا گرتووه‌، هه‌روه‌ها له‌ كافتریای (شه‌وانی شار)دا رێگری له‌ هاتوچۆكردنی نه‌وجه‌وان و ته‌مه‌ن خوار (18) ساڵ نه‌كراوه‌ و نێرگه‌له‌یان پێشكه‌ش كراوه‌، كه‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌ له‌ كافتریاكاندا بۆیه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رێگریان لێده‌كات".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©