کازمی ژمارەیەک بەرپرسی باڵای لە پۆستەکانیان دوور خستەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کازمی ژمارەیەک بەرپرسی باڵای لە پۆستەکانیان دوور خستەوە

کازمی ژمارەیەک بەرپرسی باڵای لە پۆستەکانیان دوور خستەوە

پرس میدیا
مستەفا کازمی  گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی باڵادا ئەنجامدا کە لە بریکاری دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی و پارێزگاری بانکی ناوەندی هەیە.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، چەند گۆڕانکارییەکی لە پۆستە باڵاکاندا ئەنجامداوە، کە مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی، مونهیل عەزیز ئەمینداری گشتی بەغدا بۆ ئەو پۆستە نوێیانە دەیاریکراون. 

هاوکات، خالید عوبەید بۆ بریکاری کاروباری ئۆپراسیۆنەکان لە دەزگای هەواڵگری عێراق، سوها داود ئیلیاس بۆ سەرۆکی دەستەی نیشتیمانی وەبەرهێنان و سالم جەواد بۆ بەڕێوەبەری نوێی بانکی بازرگانیTBI لە لایەن کازمییەوە دیاریکراون. 

لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکاندا کازمی بڕیاریداوە هەریەک لە، فالح یونس بۆ بریکاری دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی، حەسەن حەلبوس بۆ سەرۆکی دەستەی کاغەزە داراییەکان، سامی مەسعود بۆ سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرە و عەلاء جەواد بۆ سەرۆکی دەستەی نەزاهە دیاریبکرێن. 

لە ماوەی رابردووشدا، مستەفا کازمی چەند گۆڕانکارییەکی لە پۆستەکانی بەڕێوەبەری دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی و بەڕێوەبەری دەستەی راگەیاندن و پەیوەندی و بەڕێوەبەری دەستەی خانەنشینی کردبوو.

پێشتریش، کازمی چەند چاکسازییەکی بە بڕینی دوو موچە و رێکخستنەوەی موچەی رەفحا ئەنجامدا و لە ئێستاشدا، دەیەوێت کەسانی شیاو لە پۆستە ئیدارییەکان دابنێت و ئەو کەسانەی، شیاو نین لە پۆستەکانیان دووریانبخاتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©