قەدەغەکردنی هەناردەکردنی زێڕ زیانی بە زەڕەنگەرانی هەرێم گەیاندووە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

قەدەغەکردنی هەناردەکردنی زێڕ زیانی بە زەڕەنگەرانی هەرێم گەیاندووە

قەدەغەکردنی هەناردەکردنی زێڕ زیانی بە زەڕەنگەرانی هەرێم گەیاندووە

پرس میدیا

حکومەتی عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی هەناردەکردنی زێڕی گەیاندە فڕۆکەخانەی هەولێر، سلێمانی و بەسرە و چەند ڕۆژێکە زێڕ لە کوردستانەوە نەچووەتە دەرەوە، ئەم بڕیارەش بوەتەهۆی زیانگەیاندن بە کاری زەڕەنگەرانی هەرێم. 

لەوبارەیەوە هەندرێن عەبدولرەحمان، وتەبێژی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر ڕایگەیاند، "بڕیارەکە لە حکومەتی هەرێمەوە گەیشت بە ئێمە، بەداخەوە بڕیارێکی خراپ بوو زیانێکی زۆر لە زێڕنگەرانی هەرێمی کوردستان دەدات، زیانی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبێت دوای ئەوانیش بۆ زێڕنگەران بۆیە وەک سەندیکا داواکارین لە حکومەتی عێراق هۆکاری بڕیارەکەمان بۆ ڕوون بکاتەوە و پێداچوونەوەش بەم بڕیارەدا بکات بۆئەوەی بازرگان و زێڕنگەران و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان زەرەرمەند نەبن".

وتەبێژی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، "ئەم بڕیارە مامەڵەکانی هەموو ڕاگرتووە، خەڵکی تووشی دڵەراوکێیەکی زۆر کردووە، ئێستا خەڵک نازانێت زێڕ بفرۆشێت یان بیکڕێت، ئەگەر ڕێژەیەک بە نموونە وەربگرین، بۆ نموونە ئەگەر پێشتر لە بازاڕی هەولێر ڕۆژانە 50 کیلۆگرام زێڕ مامەڵەی پێوەکرابێت ئێستا کەمبووەتەوە بۆ کەمتر لە پێنج کیلۆگرام واتە لە سەدا 90 مامەڵەکە کەمی کردوو".

ئاماژەی بەوەشکرد، "نرخی زێر لە بازاڕ و بۆرسەی جیهانیدا هێشتا هەر بەرزە، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەم دۆخەوە لە هەرێمی کوردستان بە نرخێکی زۆر کەمتر زێڕ لە هاوڵاتییان دەکڕینەوە، چونکە بۆ ئێمەیش کە دەیفرۆشین کەمترمان بۆ دەکات چونکە تێچووی مامەڵەی کڕین و فرۆشتنەکە لەسەر ئێمە زۆر زیادی کردووە، جاران جیاوازی نێوان زێڕی شکاو و زێڕی نوێ شەش بۆ حەوت هەزار دینارێک جیاوازی هەبوو، ئێستا چووەتە سەروو 20 هەزار دینار".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©