وەزیری پێشمەرگە: هەماهەنگی نێوان پیشمەرگە و سوپای عێراق قۆناغی باشی بڕیووە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزیری پێشمەرگە: هەماهەنگی نێوان پیشمەرگە و سوپای عێراق قۆناغی باشی بڕیووە

وەزیری پێشمەرگە: هەماهەنگی نێوان پیشمەرگە و سوپای عێراق قۆناغی باشی بڕیووە

پرس میدیا

وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،هەماهەنگی نێوان پیشمەرگە و سوپای عێراق قۆناغی باشی بڕیووە.

شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هەماهەنگی نێوان پیشمەرگە و سوپای عێراق قۆناغی باشی بڕیووە و بەداخەوە پێشتر بەهۆی کەلێنی ئەمنی لە نێوان هەردولادا داعش چەند جوڵەیەکی کردووە".

شۆرش ئیسماعیل ئەوەشی خستەڕوو، "وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمدایە و ئێستا لەناو وەزارەتدا چاکسازی دەستپێکراوە، هیوادارین ڕۆژێک بێت کە سوپایەکی نیشتمانی درووستبکەین و لە ژێڕ کۆنترۆڵی وەزارەتی پێشمەرگەدا بێت".

وەزیری پێشمەرگەی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، "هاوپەیمانان ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبووە لە ڕوبەڕوبونەوەی داعش و هەماهەنگی دروستکردن لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©