پرس میدیا
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، هێشتا وڵاتەكەی نائاسودەیە بەرامبەر جوڵەكانی توركیا لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، داوای چارەسەری دیبلۆماسییانە دەكات.
مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەكاتی سەردانێكی بۆ قوبرس ڕایگەیاندووە، "ئەمریكا هیشتا دوودڵ و نائاسودەیە بەرامبەر جولەكانی توركیا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و پێویستە چارەسەرێكی دیبلۆماسییانە بدۆزرێتەوە بۆ ئاڵۆزییەكان".
پۆمپیۆ ئەوەشی خستوەتەڕوو، "وڵاتانی ئەو ناوچەیە پێویستە ڕێگایەكی دیبلۆماسی و ئاشتییانە بدۆزنەوە بۆ چارەسەری ناكۆكۆییەكانیان، كە چارەسەری ئاسایشی ناوچەكە و سەرچاوەكانی وزە لەخۆ بگرێت".
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕاگەیاندووە، زیادبوونی ئاڵۆزییەكان پەل بۆ دابەشبوونی وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆ دەبات، "كە ئەوەش خواستی هەندێك وڵاتە كە بیبینن".
بەهۆی دەستوەردانەکانی تورکیا لە سوریا، هەرێمی کوردستان و لیبیا و دەریای ناوەڕاست نیگەرانی و نارەزایی وڵاتانی ئەوروپا و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی لێکەوتووەتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق