پلاسخارت لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیش کۆبوویەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پلاسخارت لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیش کۆبوویەوە

پلاسخارت لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیش کۆبوویەوە

پرس میدیا
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی کردووە لە جێنین پلاسخارت  نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا، پرۆسەی سیاسی و دۆخی عێراق بەگشتی و دوایین پێشھاتەکانی گفتوگۆی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان تاوتوێ کراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە رۆڵی ئەرێنیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کردووە و دووپاتی کردووەتەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانێت ھاوکاریی عێراق بکات لە چارەسەرکردنی کێشەکان، تێپەڕاندنی دۆخەکە و تەحەدیاتی بەردەمی.

ئاماژە بەوەشکراوە کە سیستەمی فیدرالی لە عێراق، پرسی ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، جموجۆڵەکانی داعش و چەند پرسێکی جێی بایەخی ھاوبەش، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

لە چەند رۆژی رابردوودا جنین پلاسخارت لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق کۆبوویەوە، سیستانی پشتیوانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی لە عێراق کرد.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©